وەزارەتی شارەوانی لە بارەی فەرمانبەرە گرێبەستەكانی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كاری پێویستیان لە بارەی فەرمانبەرە گرێبەستەكانیان و كردنیان بە هەمیشەیی كردووە، كە ژمارەیان 14 هەزار كەس زیاترە.
وەزارەتەكە ئەم ئێوارەیە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، كە بەم جۆرەیە:

بۆ رای گشتی و بە تایبەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنین كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پابەندە بە رێكار و یاسا و رێنماییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئەوەی لە رووی یاسا و رێكارەكانەوە لەسەر وەزارەتمان بووبێت كاری پێویستیان لەسەر كراوە و لە داهاتووشدا لە چوارچێوەی سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندین بەو بابەتەوە.
ئەگەر هەر سەرنجێکیشمان هەبووبێت، ئەوا لەبەر بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست بووە و لەبەر ئەوە بووە کە زۆرترین ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن کە ژمارەیان لە 14 هەزار فەرمانبەر زیاترە و ویستراوە کە باشترین وردەکاری تێدا بکرێت و مافی هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست پێشێل نەکرێت، چونکە ئاڵۆزییەک لە دانانی گرێبەستەکان هەبووە و بەشێکی فەرمانبەرە گرێبەستەکان بە ناونیشانێک گرێبەستیان بۆ کراوە کە گونجاو نییە و لە ئاست ئەو بڕوانامەیەی هەیانە، کە رای ئێمە ئەوەیە دەبێت بەو ناونیشانە هەمیشەیی بکرێن کە هاوشانی بڕوانامەکانیانە، نەوەک بە ناونیشانێک کە لەگەڵ خوێندن و لێهاتوویی و لێوەشاوەیی و بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرە دڵسۆزانە یەکناگرێتەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

چوار شارەوانی بەیەکەوە پلانی پاراستنی باخچەکانیان داد...

چوار شارەوانی بەیەکەوە پلانی پاراستنی باخچەکانیان دادەڕێژن