منداڵان چاوەڕێی گەنمی کوڵاون
خانمانی شارەزوور بۆ دروستکردنی ساوەر و دۆینە گەنم دەکوڵێنن
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
ئەگەرچی لە ساڵانی رابردوودا زیاتر لە گوندەکاندا گەنم دەکوڵێنرا، بەڵام لە ئێستادا گواستراوەتەوە بۆ قەزا و ناحیەکان و بەشێک لە خانمان لە کۆڵان و شەقامەکاندا گەنم دەکوڵێنن.
یەکێک لە ئەرکەکانی ژنی لادێ کوڵاندنی گەنمە بۆ خواردنە کوردەوارییەکان، چەندین خواردنی وەک ساوەر و گەنمەکوتاو و دۆینەی لێ دروست دەکرێت.
لەپاڵ کوڵاندنی گەنمدا، منداڵان بەتاسەوە چاوەڕوانی پێگەیشتنی دەکەن و لە دەوری مەنجەڵەکە کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی خاتونی ماڵەکە گەنمی کوڵاویان پێ بدات.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
دیمەنەکان گەڕەکێکی قەزای شارەزوور نیشان دەدەن لەکاتی گەنم کوڵاندندا؛
+2