لە کوێ هاتووە؟

بۆمبێکی چێندراو لە خانەقین پوچەڵکرایەوە 

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

بۆمبێكی چێنراو لە گەڕەكی مەزرەعەی خانەقین لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە پووچەڵ كرایەوە، كە دەوترێت لە ئۆتۆمبێلێك كەوتووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی سەرەکیی گەڕەکی مەزرەعە هێزە ئەمنییەکانی خانەقین زانیارییان دەستکەوت، کە تەنێکی نامۆ لە گەڕەکەکە هەیە و گومان هەیە بۆمب و تەقەمەنی بێت.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بە 964ی وت، کاتژمێر 6:10ی ئێوارە بە تەواوی شوێنی دیاریکراو دەوردرا و تەنە دیاریکراوەکە پشتڕاستکرایەوە کە بۆمبێکی چێندراوە .

پاش نزیکەی کاتژمێرێک لە رووداوەکە، ماڵەکانی دەوروبەری شوێنەکە بە تەواوی بەتاڵکران و بۆمبەکە لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە پووچەڵکرایەوە .

هەمان سەرچاوە لە شوێنەکە بە 964ی وت، بە پێی کامێراکانی چاودێری بۆمبەکە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری “شیری” تایبەت کەوتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی خاوەن بۆمبەكە.

هاوكات لە کاتژمێر 7:30 شەقامەكە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان کرایەوە.

نوێكرایەوە 8:38
بۆمبی دووەم پووچەڵكرایەوە

بۆمبێکی دیكە هەر ئەم ئێوارەیە لە رێگەی نێوان گەڕەکی مەزرەعە و دارەکونارە دۆزرایەوە کە بە نزیکی 300 مەتر لە بۆمبی یەکەم دووربوو، هێزە ئەمنییەکان پاش دەوردانی شوێنەکە بە تەواوی توانیان بۆمبەکە پووچەڵ بکەنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بۆمبێك لە خانەقین دۆزرایەوە و هێزە ئەمنییەكان دەوریان ...

بۆمبێك لە خانەقین دۆزرایەوە و هێزە ئەمنییەكان دەوریان داوە