بۆمبێك لە خانەقین دۆزرایەوە و هێزە ئەمنییەكان دەوریان داوە

964+
ژووری هەواڵ

پەیامنێری 964 لە خانەقین زانیاریی ئەوەی گەیاند، بۆمبێك لە گەڕەکی مەزرەعە لە خانەقین دۆزراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان شوێنەکەیان دەورداوە، بۆ ئەوەی پوچەڵی بكەنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی سەرەکیی گەڕەکی مەزرەعە هێزە ئەمنییەکانی خانەقین زانیارییان دەستکەوت، کە تەنێکی نامۆ لە گەڕەکەکە هەیە و گومان هەیە بۆمب و تەقەمەنی بێت.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بە 964ی وت، کاتژمێر 6:10ی ئێوارە بە تەواوی شوێنی دیاریکراو دەوردرا و تەنە دیاریکراوەکە پشتڕاستکرایەوە کە بۆمبێکی چێندراوە .

بۆمبێکی چێندراو لە خانەقین پوچەڵکرایەوە 

بۆمبێکی چێندراو لە خانەقین پوچەڵکرایەوە