دووەم گوندی دەڤەری بەرواری باڵا چۆڵکرا

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئەمڕۆ دووشەممە، دووەم گوندی دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری قەزای ئامێدی چۆڵکرا، سەرچاوەیەکی ئەمنییش دەڵێت بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە گوندی میسکا چۆڵکرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆ 964 پشتڕاستیکردووە، ئەمڕۆ گوندی میسکا لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ، بەهۆی تۆپبارانکردنی  شەڕی تورکیا و پەکەکە چۆڵکراوە.

وتیشی، نزیکەی هەفتەیەکە بەبەردەوامی دەڤەری بەرواری بالا و زنجیرەی چیای مەتینا بوردۆمان دەکرێت لەلایەن تورکیا و پەکەکە، بەشێوەیەکی بەرفراوان لەشکەری تورکیا بازگەیان داناوە.

لە 2024.6.28 بەهۆی ناسەقامگیری و بەردەوامیی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا، بەشێکی گوندی دەرگەلێ چۆڵکرا و ئەوانەی لە گوندەکەش ماونەتەوە  ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.

964 دەزانێت بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا ئاقاری گوندی میسکا بە تەواوی سووتاوە و چەند جارێک گوللـە تۆپ و هاوەن بەر خانووەكانی گوندەکە کەوتوون و زیانیان پێگەیشتوە، کشتوکالی گوندەکەش زیانی پێگەیشتووە.

گوندی میسکا سەربە ناحیەی کانی ماسێیە لە سنووری قەزای ئامێدی و لە گوندەکە  11 ماڵ نیشتەجێن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی تۆپبارانەوە رووبەرێکی زۆر لە چیای مەتینا سووتا

بەهۆی تۆپبارانەوە رووبەرێکی زۆر لە چیای مەتینا سووتا