پۆلیسى دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر دوو ڕاوچى دەستگیردەکەن
ئاژەڵى (چالەکە)یان راوكردووه
پۆلیس دوو راوچى له گوندێكى ئاغجه‌له‌ر ده‌ستگیر كرد
964+
عەزیز گۆپتەپە – ئاغجه‌له‌ر
پۆلیسى دارستانى و ژینگه‌ى ناحیەی ئاغجەلەر لەسنوری قەزای چەمچەماڵ دوو هاوڵاتین ده‌ستگیر كردووه كه سه‌رقاڵى راوكردنى ئاژه‌ڵى كێوی بوون.
ده‌ستگیركردنى دوو راوچییه‌كه له گوندى (مۆردخواردە)ى خواروو بووه.
هێمن كه‌مه‌رخان وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانى بە 964ـى راگه‌یاند، دواى ئاگادارکردنەوەى مه‌فره‌زه‌كانیان له‌سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه ته‌وانیویانه ئه‌م دوو راوچییه ده‌ستگیر بكه‌ن.
وتیشی “دوو هاوڵاتیەكه ئاژەڵێکى کێویان له جۆرى (چالەکە) راوکردووە و هەردووكیشیان دانیشتوی سنوری ناحیەی ئاغجەلەرن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دەستیان بەسەر یەک چەکى جۆرى تاپڕ، 17 فیشەکى تاپڕ، یەک ماتورسکیل و یەک لایت دا گرتووه‌و ده‌شڵێت، پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ هه‌ردوو راوچییه‌كه كراوه‌ته‌وه و رادەستى دادوەری چەمچەماڵ کراوە بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی بەرامبەریان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن