زستانان هه‌ندێكیان چۆڵ ده‌كرێن
ژماره‌یه‌ك گوندى بێتواته داواده‌كه‌ن رێگاكانیان قیڕتاو بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتووانی چوار گوندی سنوورى ناحیه‌ى بێتواته داواده‌كه‌ن رێگاى گونده‌كانیان بۆ قیرتاو بكرێت، چونكه ده‌ڵێن به‌هۆى قیرتاونه‌كردنى رێگاكانیان له وه‌رزى زستاندا ناچارن گونده‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
گونده‌كان بریتین له هه‌رته‌ل، زێوه، به‌رۆژه و سماقه، كه درێژیى رێگاكه‌یان نزیكه‌ى پێنج كیلۆمه‌تره.
به‌شدار محه‌مه‌د حه‌مه‌د، موختارى گوندى زێوه به 964ـى وت، راسته داواكارییه‌كه‌یان هی چوار گونده، به‌ڵام هه‌ردوو گوندى بێنانان و هه‌ڕمه‌كیش تا ئێستا رێگاكانیان قیڕتاو نه‌كراوه و داواكارییه‌كه داواكارى ئه‌وانیشه.
وتیشی “به‌هۆى قیرتاونه‌كردنى رێگاكان به‌شێكى زۆرى دانیشتووانى ئه‌م گوندانه له وه‌رزى زستان گونده‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن، چونكه هاتوچۆ له‌م وه‌رزه‌دا زۆر قورس ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پێشتر لیژنه‌یه‌ك هاتووه كه‌شفى رێگاكانى كردووه، به‌ڵام تا ئێستا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه، ئیبراهیم مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بێتواته بۆ 964ـى روونكرده‌وه، كه زۆربه‌ى رێكاره‌كانى قیرتاوكردنى ئه‌م گوندانه ته‌واو كراون و چاوه‌ڕێن بودجه‌یان بۆ دابین بكرێت و به‌ڵام تا ئێستا دابین نه‌كراوه.
وتیشی، “زۆربه‌ى گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌كه‌مان قیرتاو نه‌كراون، به‌ڵام له قۆناغى یه‌كه‌مدا ئه‌م شه‌ش گونده پێویستیان به قیرتاوكردنه”.
له سنوورى ناحیه‌ى بێتواته به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی 34 گوند هه‌ن، هه‌ندێك له ئاوه‌دانییه‌كانیش وه‌ك گوند مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام به فه‌رمى نه‌كراوه‌نه‌ته گوند.