جۆرێكى تایبه‌ته بۆ دروستكردنى چپس
په‌تاته‌كه‌ى شاره‌زوور هاتووه‌ته‌به‌ر و به‌شێكى بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌ڕوات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو رۆژه له ده‌شتى شاره‌زوور ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ى په‌تاته‌ى ئه‌مساڵ كراوه، كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، به‌شێكى په‌تاته‌كه بۆ دروستكردنى چپس به‌كارده‌هێندرێت و ره‌وانه‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقیش ده‌كرێت.
ستار مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه ژماره‌یه‌ك جوتیارى سنووره‌كه‌یان په‌تاته به‌رهه‌م ده‌هێنن و په‌تاته‌كه‌شیان له جۆرى باشه.
وتیشی “به‌شێكى په‌تاته‌كه بۆ دروستكردنى چپس و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شی بۆ خواردنى ئاسایی به‌كار ده‌هێندرێت و ده‌نێردرێته عه‌لوه‌كانى كوردستان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌وكاته‌ى په‌تاته‌ى شاره‌زوور پێده‌گات هاورده‌ى په‌تاته له ده‌ره‌وه‌ى بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كرێت، تا ئه‌وكاته‌ى په‌تاته خۆماڵییه‌كه به‌ته‌واوى ساغ ده‌بێته‌وه.
باس له‌وه‌شده‌كات، به‌شێكى ئه‌و په‌تاته‌یه‌ى له شاره‌زوور به‌رهه‌م ده‌هێندرێت ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌كرێت و ره‌واجێكی زۆرى له‌سه‌ره، به‌ڵام بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌ڵێت “تاوه‌كو ئێستا هه‌نارده نه‌كراوه و له‌هه‌وڵداین له‌داهاتوو ئه‌نجامى بده‌ین”.
له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو ده‌شته‌كانى ناوكوڕ له به‌رده‌ڕه‌ش و شاره‌زوور له هه‌ڵه‌بجه زۆرترین رێژه‌ى په‌تاته ده‌چێندرێت و به‌رهه‌مده‌هێندرێت، هه‌رچه‌نده كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه ئه‌و ئاماره‌ى له‌به‌رده‌ست نه‌بووه كه ئه‌مساڵ رێژه‌ى چه‌ندی په‌تاته له سنووره‌كه‌یان چێندراوه، به‌ڵام پێشتر كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاندبوو كه له ده‌شتى ناوكوڕ، ساڵانە 450 هەزار تۆن پەتاتە به‌رهه‌مدەهێندرێت، كه دەکاتە %70ی کۆی بەرهەمهێنانی پەتاتە لەهەموو هەرێمی کوردستان.
به‌پێی ئامارێكیش كه پێشتر وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ساڵانه ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان پێویستى به 350 هه‌زار تۆن په‌تاته هه‌یه، ئه‌وه‌ى به‌رهه‌میش ده‌هێندرێت زیاتر له 700 هه‌زار تۆنه.