پلانەکە سەرکەوتوو بووە

هێڵى ئاسمانیى عێراق تەواوبوونى گەڕانەوەى حاجیانى راگەیاند

964+

وریا فەتاح

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی کۆتاییهێنان بە ئەرکی گەڕانەوەى حاجیانى راگەیاند.

بۆ ئەمساڵ 30 هەزار و 293 کەس لە عێراقەوە لە عیراقەوە بە شێوەى فەرمى بۆ مەبەستى بەجێهێنانى فەریزەى حەج سەردانى سعودیەیان کردووە

لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی بڵاوى کردەوە، هێڵەکە کۆتایى بە ئەرکى گەڕاندنەوەى حاجیان هێنا و سەرجەم حاجیانى عێراق گەڕێنراونەتەوە.

یەکەم کاروانى حاجیان گەیشتنەوە هەولێر

یەکەم کاروانى حاجیان گەیشتنەوە هەولێر

جەختیش کراوەتەوە، پلانەکانیان بۆ پڕۆسەى حەج و گواستنەوەى حاجیان سەرکەوتوو بووە.

پشکى هەرێمى کوردستان لە وەرزى حەجى ئەمساڵ 4 هەزار و 685 بووە، جگە لەو هەزاران کەسەى بە ڤیزاى ساڵى مەراسیمى حەجیان ئەنجامداوە.

چوار حاجى لە بریندارانى رووداوەکە گیانیان لەدەست دا

چوار حاجى لە بریندارانى رووداوەکە گیانیان لەدەست دا