لە شەش مانگى رابردوودا

هەر رۆژێک زیاتر لە پێنج رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە

964+

وریا فەتاح

لە شەش مانگى رابردوودا، نزیکەى 1000 رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە کە دەکاتە زیاتر لە پێنج ئاگر بۆ هەر رۆژێک.

بەپێى ئامارێکى بەرگرى شارستانى هەولێر لە 1.1.2024 تا 3.6.2024، تەنیا لە سنوورى بەرێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى هەولێر 928 ئاگر روویانداوە.

بەمەش دەردەکەوێت لە هەر رۆژیکدا، زیاتر لە پێنج ئاگر روویانداوە.

هەر ئەمڕۆش، هەردوو وەزارەتى ناوخۆى عێراق و هەرێم، ئەنجامدەرانى سووتاندى بەشێک لە بازاڕە میللییەکانى هەولێر و دهۆک و کەرکوکیان راگەیاند و وەک ئاشکرایان کرد بەشێک لە ئاگرەکان بە دەستى ئەنقەست کراونەتەوە و پلان بۆ داڕێژراو بوون.

208 ئاگر لە هەولێر کەوتووەتەوە

208 ئاگر لە هەولێر کەوتووەتەوە

زانیارى زیاتر دێت…