سێشەممە فۆڕم دابەش دەکرێت

کارمەند بۆ سەنتەری ئۆتیزمی قەزای کفری دادەمەزرێندرێت

964+

پێشەوا محەمەد

قایمقامیەتی قەزای کفری داواکاریی دامەزراندن بۆ دەرچووانی چەند بەشێکی کۆلێژ و پەیمانگاکان و خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی و ناوەندی دەکاتەوە بۆ سەنتەری ئۆتیزمی قەزاکە.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتەکە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 30.6.2024 بڵاویکردووەتەوە هەلی دامەزراندنەکە بۆ پسۆپڕییەکانی ژمێریاری، کارگێڕی، پەروەردەی تایبەت، کۆمەڵناسی و دەرونزانی دەبێت و هەروەها بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونیشانی پاسەوان و کارگوزار و بڕوانامەی ناوەندی بۆ ناونیشانی  چاودێر دەتوانن داواکاریی دامەزراندن پێشکەش بکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، رۆژی سێشەممە 2.7.2024 لیژنەیەک بۆ دابەشکردنی فۆڕم بە شێوەی خاڵبەندی فۆڕمەکە دابەش دەکەن.

مەرجەکانی دامەزراندن:

*تەنها پێشکەشکارانی دانیشتووی قەزای کفری دەخرێنە پێشبڕکێی خاڵبەندیی هەڵبژاردنەوە.

*پێویستە خوازیار زانیاریی راست و دروست پێشکەش بکات، لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاریی هەڵە و نادروست داواکاریی دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە.

*نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.

*ئارەزوومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی ئەسڵی و کۆپیکراو لە رۆژی سەردانکردنی ئامادە بکات “کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، پشتگیریی موختاری گەڕەک، بڕوانامە یان پشتگیریی دەرچوون”.

*دوای دابەشکردنی فۆرم، دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا فۆرمەکان بگەڕێنرێنەوە هەمان شوێن.

*رۆژی سێشەممە 2.7.2024 لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی کفری، نزیک بانکی کفری، کات نۆی سەرلەبەبەیانی فۆڕم دابەش دەکرێت.

لە گەرمیان نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت بوو بە هەموو ر...

لە گەرمیان نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت بوو بە هەموو رۆژێک