سکرتێری یەکێتی پیاوان وادەڵێت

توندوتیژی بەرامبەر پیاوان گەیشتووەتە ئاستی خۆکوژی

964+

شۆڕش هەرکی و ئەحمەد محەمەد

بە قسەی سکرتێری یەکێتی پیاوان، “لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، توندتیژی بەرامبەر بە پیاوان زیادیکردووە و تەنانەت گەیشتووەتە حاڵەتی خۆکوشتن”، ئەو باس لەوە دەکات خێزان تەداخولی راستەوخۆی هەیە لە کەیسی هاوسەراندا و پیاو هەیە توندوتیژی بەرانبەر کراوە، هاوژینەکەی دادوەر بووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی یەکێتی پیاوانی کوردستان، لە 1.1.2024 تاو 1.6.2024، لە هەرێمی کوردستان 27 پیاو خۆیان کوشتووە و هەشت پیاویش کوژراون.

بورهان عەلی، سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان بە 964ی وت، “هەر لەو ماوەیەدا 281 سکاڵاش تۆمارکراوە، جۆرەکانی توندتیژی جۆراوجۆرن، وەک، بێڕێزی، سووکایەتی، تەداخولکردن و کێشەی دارایی کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، چونکە پیاو بەپێی یاسا بەرپرسە لە دابینکردنی ژیانێکی فەراهەمکراو بۆ خێزان”.

لە لایەکەی دیکەوە، تەنیا گلی، چالاکوانی بواری ژنان بە 964ی وت،”توندوتیژی بەرامبەر هەر ئەندامێکی خێزان یان تاکێکی کۆمەڵگە جیاوازی نییە و هەر توندوتیژییە، بەڵام ئەوەی هەیە زیاتر بەرامبەر بە ژنان و منداڵان زیاترە، چونکە ژنان زیاتر رووبەڕووی توندتیژی لێدان و کوشتن دەبنەوە”.

لە بارەی پرسیاری ئەوەی ئایا لەو بەدواداچوونانەی کردوویانە چی جۆرە توندوتیژییەک بەرانبەر پیاو دەکرێ، ئەو وتی، “توندوتیژی دەروونی زیاتر بەرامبەر بە پیاوان دەکرێت، نەوەک جەستەیی، ئەگەر هەشبێت حاڵەت بووە، نەک ببێتە دیاردە”.

ئەو دەڵێت، “پێویستە لە خێزان و قوتابخانەوە توندوتیژی بنەبڕبکرێت و رێگەنەدەین، چیتر بەرامبەر هیچ تاکێکی کۆمەڵگا بەکاربهێنرێت”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئاستی کارمەندانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافر...

ئاستی کارمەندانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەرز دەکرێتەوە

زانیاری لەسەر ئەو ژنانە کۆدەکرێتەوە لەسەر کار توندوتی...

زانیاری لەسەر ئەو ژنانە کۆدەکرێتەوە لەسەر کار توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت

لە پێنج مانگدا 14 هەزار توندوتیژی خێزانی لە عێراق تۆمار ...

لە پێنج مانگدا 14 هەزار توندوتیژی خێزانی لە عێراق تۆمار کراوە