شەشەم حاڵەتە لە هەرێم

یەکەم حاڵەتى تاى خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

یەکەم حاڵەتى تاى خوێنبەربوون لە شارى هەولێر تۆمارکراکە دەکاتە شەشەم حاڵەت لە هەرێم.

ئەوە شەشەم حاڵەتى تای خوێنبەربوونە کە ئەمساڵ لە هەرێمى کوردستان تۆمار دەکرێت کە دوو حاڵەتیان لە سنوورى پارێزگاى دهۆکە و سێ حەڵەتیش لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، تۆمارکراون، حاڵەتێکیش لە هەولێرە.

دکتۆر بێریڤان عەدنان ئەسعەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر، وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵى تۆمارکردنى حاڵەتێکى تاى خوێنبەر بوون کە ژنێکى تەمەن 60 ساڵە، ئاشکراشى کرد کە دۆخى تەندروستى جێگیرە و لەژێر چاودێریدایە.

بە وتەى، بێریڤان عەدنان، کەسەکە رۆژى پێنجشەممەى رابردوو لە نەخۆشخانە خەوێنراوەن بەڵام ئەمڕۆ پشکنینەکەى دەرچووە.

وەک باسى دەکات، زۆر حاڵەتى دیکەى گۆماناوى هەبوون، بەڵام لە پشکنینەکان دەرکەوتووە کە تووشى تاى خوێنبەربوون نەبوون.

نوێکردنەوە: 2:53

دواى بڵاوکردنەوەى هەواڵەکە، دکتۆر بێریڤان، پەیوەندى بە 964ـەو کردەوە و باسى لەوەکرد کە ئەو زانیارییەى پێشوتر داویەتى و هەیەڵەیە و توشبوو پیاوێکى تەمەن 41 ساڵە و پیشەى گۆشتفرۆشییە و دۆخى تەندروستى جێگیرە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە رانیە تۆمارکرا

حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە رانیە تۆمارکرا

حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە رانیە تۆمارکرا

حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە رانیە تۆمارکرا