ئەفسەرێک و کارمەندێک بریندارن

ئۆتۆمبێلێکى هاتوچۆى سلێمانى وەرگەڕا

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

کەمێک لەمەوبەر، لەسەر رێگاى جوتسایدى هەڵەبجە – سلێمانى، ئۆتۆمبێلێکى هاتوچۆى سلێمانى کە یاوەرى کاروانى ئۆتۆمبێلەکانى سەرۆکى حکومەتى کردبوو بۆ شارى هەڵەبجە، وەرگەڕا.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆى سلێمانى بە 964ـى وت، لە کاتى گەڕانەوەى تیمى سەرۆکى حکومەت، ئۆتۆمبێلێکى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى کە یاوەرى تیمى سەرۆکى حکومەتیان کردووە، کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

وەک ئەو سەرچاوەیە باسى دەکات، دوو کەس بریندارن کە یەکێکیان ئەفسەرێکى هاتوچۆى سلێمانییە و ئەوەى دیکە کارمەندێکى هاتوچۆیە.

“دۆخى تەندروستیان جێگیرە و لەلایەن تیمى سەرۆکى حکومەتەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”، ئەو سەرچاوەیە واى وت.

هەر ئەمڕۆ لە کاتى سەردانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ هەڵەبجە، یەکێک لە ئۆتۆمێلەکانى تیمى سەرۆکى حکومەت وەرگەڕا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی سەیدسادق: تیمەکەی حکومەت سەل...

بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی سەیدسادق: تیمەکەی حکومەت سەلامەتن