سلێمانى

زانیارى نوێ لە بارەى رووداوەکەى گرتوخانەى گرتن و گواستنەوە

964+

رێژوان مامەقادر – سلێمانی

دەنگوباس هەیە کە ئەم بەیانییە کەسێک لەناو گرتوخانەی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی چەقۆی بردبێتە ژوورەوەو پەلاماری دوو زیندانی دابێت، ”دەڵێن هەردووکیان کوژراون” بەڵام هێشتا 964 زانیاری تەواوی دەست نەکەوتووە، هەر ئەوەندەی دڵنیابووین زانیارییە راستەکەتان لەگەڵ بەش دەکەین.

نوێکردنەوە کاتژمێر 1:33

سەرچاوەیەک لەناو گرتوخانەی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بە 964ی وت: ئەمڕۆ کەسێک هاتووەتە ناو گرتوخانەکەوەو دوو کەسی داوەتە بەر چەقۆ، دەڵێن مردوون، بەڵام من دڵنیا نیم”.

ئەو سەرچاوەیە کە لەبەر هەستیاری دۆسێکە داوایکرد ناوی نەهێندرێت وتی،”ئەمڕۆ رۆژی مواجەی پیاوان بوو، کەسێک هاتە ژوورەوەو دوو برای دایە بەر چەقۆ، من نازانم دوو براکە ماون یان نا، بەڵام دەڵێن هەردووکیان “مردوون”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی ”دوو براکە لەسەر کوشتن گیراون، بەڵام نازانم ئەم کەسە چۆن چەقۆکەی هێناوەتە ژوورەوە” تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەردەست نییەو لێدوانی نەداوە.

دکتۆر بەرزان محەمەد، بەڕێوبەرى پەیمانگاى پزیشکى دادى سلێمانى کاتژمێر 1:35 بە 964ـى وت،”تا ئەم خولەکە هیچ تەرمێک بۆ پزیشکى دادى نەهێنراوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە کەیسی دادگایی کوشتنی نەقیب محەمەد چی وترا؟

لە کەیسی دادگایی کوشتنی نەقیب محەمەد چی وترا؟