بەبۆنەى رۆژى جیهانى پەنابەرانەوە
لە ماراسۆنەکەى کۆیە یاریزانێکى شەنگالى یەکەم بوو
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
بە بۆنەى رۆژى جیهانى پەبەرانەوە، ماراسۆنێکى یەک کیلۆمەترى بۆ سەرجەم چین و توێژەکانى کۆیە بەرێوەچوو و لەسەر ئاستى کچان و کوڕان نزیکەى 80 کەس بەشداریان تێدا کرد.
ماراسۆنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 30.6.2024، لە شارى کۆیە بەڕێوەچوو
ماراسۆنەکە گەورە و بچووک، ئافرەت و پیاو، کورد و عەرەب، تێیدا بەشدارییان کرد، لە کۆتایی ماراسۆنەکەش سێ براوەى ماراسۆنەکە خەڵاتکران.
بەیار جەواد، سەرپەرشتیاری ماراسۆنەکە بە 964ـى وت،”ئامانج لە چالاکییەکە بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم چین و توێژەکانە و دەمانەوێ بەو ماراسۆنە رەگی پێکەوەژیان لە کۆیە زیاتر بچێنین.”
سەرەڕاى هەوڵ و خۆماندووکردنى چەندین یاریزان و بەشدار بوو، بەڵام عەبدوڵا ئیبراهیم کە یاریزانى گۆڕەپان و مەیدانە و دانیشتوى شەنگالە، پلەى یەکەمى ماراسۆنەکەى بەدەستهێنا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح