لەدوای هەفتەیەک

باڵەخانەی نوێی رەگەزنامەی دهۆک کرایەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

ئەمڕۆ یەکشەممە، باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی لە پارێزگای دهۆک کرایەوە و لە ئەمڕۆوە دوای هەفتەیەک لە راوەستان، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە مامەڵەی هاوڵاتییان راییدەکەن.

لە2024.6.23 تاوەکو ئەمڕۆ کە دەکاتە هەفتەیەک، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی دهۆک داخرابوو بەهۆی گواستنەوەی بۆ باڵەخانەیەکی نوێ

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی  پارێزگای دهۆک لە پێنج بەش پێکدێت؛ کارتی نیشتمانی، رەگەزنامە، کاروباری شارستانی، بەشی یاسایی و بەشی ژمێریاری.

عەقید عەبدوڵا محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی کاروباری شارستانی لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، ئەمڕۆ  دەست بە ئەنجامدانی مامەڵەی هاوڵاتییان دەکەن لە باڵەخانەی نوێی لە گەڕەکی ئێتیتی نوێ.

وتیشی، هۆکاری گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەهۆی کۆنی و بچوکی باڵەخانەکە و زۆری سەردانیکەران بوو، وشوێنی دانیشتن و وەستانی ئۆتۆمبێل کەم بوو.

باسیلەوەشکرد، کە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هاوڵاتی کارتی نیشتمانیان نوێکردووەتەوە، تەنیا نزیکەی 20%ی هاوڵاتییان کارتەکەیان نوێنەکراوەتەوە.

لە سنووری پارێزگای دهۆک 17 بنکەی رەگەزنامەی کاروباری شارستانی لە قەزا و ناحیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی کاروباری شارستانی دهۆک هەن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

هەفتەیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی دهۆک مەکە...

هەفتەیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی دهۆک مەکەن