یەکەم کۆنفڕانسی بۆ سازکرا

هەولێر داوادەکات ژینگە و سەوزاییەکی بخرێنە نەخشەدانانی ئاوەدانی

964+

ئەحمەد مستەفا

لە میانی یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەهەرێمی کوردستان پارێزگای هەولێر داوایکرد، “بابه‌تی پشتێنەی سەوزی شاری هه‌ولێر و برەوپێدان به‌ بابه‌تی سه‌وزایی و ژینگه‌ بخرێتە بەرنامە و کارەکانی کۆنفرانسەکە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30.6.2024، بە بەشداری، وەزیری شارەوانی، پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی حکومەت، بە ناونیشانی، “گرینگی رۆڵی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەجێبەجێکردنی سیسته‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی شار و شارۆچکەکان”، یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە میانی کۆنفڕانسەکەدا کە 964 بینیویەتی وتارێکی پێشکەشکرد و وتی، “ناوچەی بەفرەزۆنی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ راسپارده‌ و پێشنیازه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه‌ له‌به‌رچاو بگیرێتم هەروەک بابەتی پشتوێنەی هەولێر و برەوپێدان بخرێتە بەرنامەی کاری کۆنفڕانسەوە”..

باسی لەپرسی لافاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای کرد و رایگه‌یاند، “پێویسته‌ ئه‌م پرسه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت”، وتیشی، “پێویستە ئەنجام و راسپاردەکانی کۆنفڕانس بۆ داهاتووی نەخشەدانانی ئاوەدانی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان بەهەند وەربگیرێن”.

هەروەها، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی وگەشتوگوزار لە وتەیەکدا ئامانجی کۆنفرانسەکەی شیکردەوە و رایگەیاند، “ئەمە یەکەم کۆنفرانسە لەبواری نەخشەدانان و ئاوه‌دانی لەمێژووی وەزارەتی شارەوانی، كاركردن بۆ بایه‌خدان به‌ كولتوور و ناسنامه‌ی میللیی نیشتمانی و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ باوه‌كانی نه‌خشه‌دانان و به‌كارهێنانی نه‌قش و هونه‌ره‌كانی كۆن و دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی له‌ كاره‌ ته‌لارسازییه‌كان، به‌شێكن له‌ ئامانجه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌”.

دیمەنێک لە بەشدارانی کۆنفڕانسەکە؛

+964صورة من منصة (شبكة):
زیاتر لە 30 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی لە گوند و ناوچەکانی گە...

زیاتر لە 30 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی لە گوند و ناوچەکانی گەرمیان دەژین

نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانی: لەناو شار زەوی بۆ پڕۆژە ...

نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانی: لەناو شار زەوی بۆ پڕۆژە نەماوە