بەم شەوە
دانیشتوانى گوندێک رێگرى لە بارهەڵگرەکان دەکەن
964+
گۆڤەند فەتاح -کۆیە
دانیشتوانى گوندى ساتوقەڵاى سەر بە ناحیەى تەقتەق، بەم شەوە گردبوونەوە رێگرى دەکەن لە هاتوچۆى بارهەڵگرەکان لە رێگەى نێوان تەقتەق و ئاشتى.
فەرهاد یاسین یەکێک لە دانیشتوانى گوندى ساتوقەڵا کە ئێستا لەگەڵ بەشێک لە دانیشتوانى گوندەکە رێگەى (تەقتەق – ئاشتى)یان گرتووە بە 964ـى وت،”لە شەواندا بارهەڵگرەکان هاتووچۆیان زۆرە و بوونەتە هۆى بێزارکردنى خەڵک و تێکچوونى رێگەى، جگە لە مەترسى دروستبوونى رووداوى هاتوچۆ”.
هەرچەندە شەوى رابردوش دانیشتوانى گوندەکە رێگەکەیان گرتبوو، بەڵام وەک ئەوەى فەرهاد یاسین باسى دەکات، ناکرێت هەموو شەو گردببنەوە و پێویستە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح