چوار ملیۆن و شتی تریشیان پێدراوە

734 خێزانی ئاوارە لە کەمپێکی سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی 734 ئاوارەی کەمپی ئاشتیی پارێزگای سلێمانیی راگەیاند بۆ ناوچەکانی سەڵاحەدین و قەزای شنگال.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە زاری ئیڤان فایەق، وەزیری وەزارەتەکەوە ئەمڕۆ شەممە 29.6.2024 بڵاویکردووەتەوە، هەریەکێک لەو خێزانانە چوار ملیۆن دیناریان وەرگرتووە لەگەڵ تەلەفزیۆن، تەباخ و سەلاجەیەک.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دوا كات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان لە شارەكانی هەرێمەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان 30ـی تەموزی ئەمساڵ دەبێت، بە پێچەوانەوە ئەو هاوكارییە نایانگرێتەوە کە بۆیان دیاریکراوە.

وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق پێشتر راگەیاندبوو، نزیکەی 33 هەزار خێزانی ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندا بوون و نزیکەی 140 هەزار کەس بوون، کە زۆربەیان خەڵکی شنگال بوون.

لە هەرێمی کوردستان 26 کەمپی ئاوارە و پەنابەران هەن، 16یان لە دهۆک، شەشیان لە هەولێر و چواریان لە سلێمانین و لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو هەریەکە لە کەمپی عەربەت و قۆرەتوو داخران و کەمپی ئاشتی و باریکە ماون.

ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپیش دەگەڕێنەوە شنگال

ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپیش دەگەڕێنەوە شنگال