هەشت مانگە ئیش لە پڕۆژەکەدا دەکرێت

سبەینێ بەردى بناغەى سایلۆى هەڵەبجە دادەنرێت

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە لە مانگى 11ـى پارەوە ئیشى تێدا دەکرێت، بەڵام بڕیارە سبەینێ بەردى بناغەى پڕۆژەى سایلۆى هەڵەبجە دابنرێت کە 40 هەزار تۆن گەنم دەگرێت.

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە 964ـى وت،”بڕیارە سیەینێ سەرۆکى حکومەت بێتە هەڵەبجە و بەردى بناغەى پڕۆژەى سایلۆى هەڵەبجە دابنێت”.

باسى لەوەشکرد، لە مانگى 11ـى ساڵى 2023 وە کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکردووە، بەڵام دانانى بەردى بناغەکەى دواکەوتووە.

سایلۆکە تواناى هەڵگرتنى 40 هەزار تۆن گەنمى هەیە و 27 ملیار و 500 ملیۆن دینارى لەسەر بودجەى وەبەرهێنانى ساڵی 2022 جێبەجێ دەکرێت کە ماوەى پڕۆژەکە 730 رۆژە.

پڕۆژەکە 10 کۆگا لەخۆى دەگرێت و رووبەرى زەوییەکەى 50 دۆنمە

جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە دەرزەنێک پڕۆژەى راگەیاند

جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە دەرزەنێک پڕۆژەى راگەیاند