لە کەرکوک

تا ئەمڕۆ نزیکەى 500 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

964+

وریا فەتاح

وەرگرتنى گەنمى جوتیاران لە سایلۆى کەرکوک بەردەوامە و تا ئەمڕۆش 473 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە، گەنمى ئەو زەویانەش وەردەگیرێت کە خراونەتە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵى.

لە کەرکوک، سێ ملیۆن دۆنم زەوى کشتوکاڵى هەیە، یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوى لە نێو پلانى کشتوکاڵیدایە و یەک ملیۆن و 200 هەزار دۆنم زەوى دیکەش کێشەى موڵکدارى لەسەرە.
پلانى کشتوکاڵى، واتا ئەو زەوییانەى کێشەى موڵکدارییان نیە و لەلایەن کشتوکاڵى کەرکوکەوە دانپێدا نراون.

جوتیارانى کورد لە کەرکوک بە تەنیا جێهێڵدراون

جوتیارانى کورد لە کەرکوک بە تەنیا جێهێڵدراون

حەسەن حەمدی، بەڕێوەبەری لقی كەركوكی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى راگەیاندووە، رۆژانەوەرگرتنى گەنم لە جوتیاران و پێدانى شایستەکانیان بەردەوامە.

تا ئەمرۆ 473 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانى کەرکوک وەرگیراوە

باسى لەوەشکردووە، جوتیاران بەردەوامن لە رادەستكردنی بەرهەمەكانیان بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن كشتوكاڵی پارێزگاوە دیارى کراوە.

بە وتەى، محەمەد ئەمین، نوێنەرى جوتیارانى کوردى پەڵکانە، سەرەڕى ئەو کێشەیەى هەبوو کە عەرەبى هاوردە گەڕى بە جوتیارانى کورد دەکرد و زەوییەکان خرابوونە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵى، بەڵام لە سایلۆ بەبێ گرفت گەنمیان لێوەردەگیرێت و تاکە کێشەشە ئەوەیە کە پڕۆسەکە سستە.

پێشبینى دەکرێت ئەمساڵ لەلایەن کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى عێراقى، زیاتر لە 600 هەزار تۆن گەنمى جوتیارانى کەرکوک وەربگیرێت.