وەزارەتی پەروەردەی عێراق 

بڕیارێك لە بەرژەوەندیی قوتابیانی پۆلی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی دەرچوو

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ شەممه وه زاره تی پەروەردەی عێراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی قوتابیانی پۆلی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی دەركرد.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە، ئاماژەی بەوە دا، قوتابیانی پۆلی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی، ئەوانەی لە سێ وانە كەوتوون، دەتوانن بەشداریی تاقیكردنەوەی خولی دووەم بكەن، نەك تەنیا ئەوانەی لە یەك یان دوو وانە كەوتوون.

دەستەی بۆچوون لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ڕێگە بدرێت ئەو خوێندکارانەی قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی و سێیەمی ناوەندی کە لە خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2023- 2024 دەرنەچوون بە یەک و دوو یان سێ وانە لە جیاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ئەنجام بدەن یەک یان دوو وانە.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، دەستەی بیروڕاكان ئەو بڕیارەیان بۆ قوتابیانی پۆلی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی بۆ خوێندنی 2023-2024 داوە بۆ ئەوەی هەلێكی دیكەیان پێبدەن و بەشداریی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بكەن.

وەزیری پەروەردە: لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا کەمترین کات ...

وەزیری پەروەردە: لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا کەمترین کات ئینتەرنێت دەبڕین