گەنجێکى تەمەن 18 ساڵە

حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە رانیە تۆمارکرا

964+

وریا فەتاح

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى، حاڵەتێکى دیکەى توشبوون بە تاى خوێنبەربوونى راگەیاند کە گەنجێکى تەمەن 18 ساڵى خەڵکى شارى رانیەیە و پیشەى گۆشتفرۆشە.

دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى بۆ 964 ناردووە، تێیدا حاڵەتێکى دیکەى توشبوونى بە تاى خوێنبەربوون راگەیاند.

بە پێى راگەیەنراوەکە بێت، توشبوو گەنجێکى تەمەن 18 ساڵى خەڵکى شارى رانیەیە کە پیشەى گۆشتفرۆش (قەساب)ـە،

وەک باسى دەکات، توشبووەکە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لە شارى سلێمانی خەوێندراوە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

ئەوە پێنجەم حاڵەتى تای خوێنبەربوونە کە ئەمساڵ لە هەرێمى کوردستان تۆمار دەکرێت کە دوو حاڵەتیان لە سنوورى پارێزگاى دهۆکە و سێ حەڵەتیش لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، تۆمارکراون.

حاڵەتێکى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە سلێمانى تۆمارکرا

حاڵەتێکى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە سلێمانى تۆمارکرا