دوو کاتژمێر

لە ئێران پڕۆسەى دەنگدان درێژکرایەوە

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە بڕیار بوو لە کاتژمێر 6:00ـى ئێوارە بە کاتى ئێران 5:30 خولەک بە کاتى هەرێمى کوردستان، پڕۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران بوەستێت، بەڵام پڕۆسەکە درێژکرایەوە.

ئاژانسى هەواڵى تەسنیمى ئێرانى بڵاوى کردەوە، پڕۆسەى دەنگدان دوو کاتژمێر واتا تا کاتژمێر 8:00ـى ئێوارە درێژکراوەتەوە، واتا تا کاتژمێر 7:30 خولەک بە کاتى هەرێمى کوردستان.

درێژکردنەوەى وادەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پڕۆسەکە بە خاوى بەڕێوەدەچێت و رێژەى دەنگدان لە ئاستێکى پێویستدا نییە.

كاتژمێر 08:00ـى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ خولی 14مینی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران ده‌ستیپێكرد.

به‌قسه‌ى وه‌زیرى ناوخۆ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ 61 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و 58 هه‌زار و 640 بنكه‌ى ده‌نگدانیش ئاماده‌كراون.

كه‌مێك پێش ئێستا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار له‌ ئێر...

كه‌مێك پێش ئێستا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار له‌ ئێران ده‌ستیپێكرد