عێراق و ئیمارات چاویان له‌سه‌ریه‌تى
(سپه‌كتێرا) ته‌رزێكى نوێى په‌تایه له دهۆك به‌رهه‌مهێندراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌رزێكى نوێى په‌تاته له‌لایه‌ن چه‌ند جوتیارێكى سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌رهه‌مهێندراوه و له‌وه‌ته‌ى به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى پێگه‌یشتووه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كراوه.
ده‌شتى ناوكوڕ، یه‌كێك له ده‌شته به‌پیته‌كانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شه له سنوورى پارێزگاى دهۆك و ئه‌م ته‌رزه نوێیه په‌تاته‌ی لێ به‌رهه‌مهاتووه، هه‌روه‌ك پێشتر 964 زانیاریی له كشتو‌كاڵى دهۆك وه‌رگرتبوو، له‌م ده‌شته‌دا ساڵانە 450 هەزار تۆن پەتاتە به‌رهه‌مدەهێندرێت، كه دەکاتە %70ی کۆی بەرهەمهێنانی پەتاتە لەهەموو هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان حازم ئه‌رتوشی، سه‌رۆكى لقی دهۆكى سەندیکاى ئه‌ندازیارانى كشتوكاڵ بۆ 964ـى ئاشكراى كرد كه ئه‌م ته‌رزه نوێیه‌ى په‌تاته له وڵاتى هۆڵه‌نداوه هاتووه و ته‌رزێكی به‌ناوبانگه و بۆ 80 وڵات هه‌نارده‌كراوه.
وتیشى “په‌تاته‌كه ناوى (سپه‌كتێرا)یه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تیش دهۆك گونجاوه ، به جوانى ره‌نگى ده‌ره‌وه‌ی و تامه تایبه‌ته‌كه‌ى ناسراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ماوه‌ى چوار ساڵ ئه‌م ته‌زره په‌تاته‌یه له دهۆك تاقیكراوه‌ته‌وه، دواى سه‌ركه‌وتنى ئینجا بڕیار دراوه وه‌كو ته‌رزێكی نوێ به‌رهه‌م بهێندرێت.
ساڵى پار، هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، ئوردن و ئازەربایجان کڕیاری پەتاتەی کوردستان بوون، به‌قسه‌ى نێچیرڤانیش كه له جوتیاره‌كان زانیاری پێگه‌یشتووه، كڕیاری ته‌رزه نوێیه‌كه‌ى په‌تاته هه‌ریه‌ك له وڵاتى ئیمارات و به‌شێك له پارێزگاكانى عێراقن.