هەڵبژاردنى تایبەت

کۆمیسیۆن لە بارەى بردنە ژوورەوەى مۆبایل زانیارى دەخاتەڕوو

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لە عێراق دەڵێت: پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت بە باشى بەڕێوە دەچێت و ئەوەشى باس دەکرێت لەبارەى بردنە ژوورەوەى مۆبایل، تاک و تەرایە.

نەبەرد عومەر، سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لە عێراق بە 964ـى وت،”تائێستا پڕۆسەکە بەباشى بەڕێوە دەچێت و هیچ گرفتێکى وا دروست نەبووە کە کاریگەرى لەسەر پڕۆسەکە هەبێت”.

لە بارەى بردنە ژوورەوەى مۆبایل، نەبەر عومەر باسى لەوەکرد، رێگەپێدراو نییە، بەڵام حاڵەتى لەم شێوەیە تاک و تەرایە.

“ئەوانەى کێشەى نەخوێندنەوەى پەنجەیان هەیە وا باشترە پێش دەنگدان پەنجەى خۆیان پاکبکەنەوە بۆ ئەوەى توشى گرفت نەبن”، نەبەرد عومەر واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەنگدانى تایبەت دەستیپێکرد

دەنگدانى تایبەت دەستیپێکرد