هەینییەکی گەرم و تۆزاوییە

964+

پەری ساڵح

تۆز و گەرما جەوی سەیرانی نەهێشتووە و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت،  ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە و هەواکەی تۆزاوی دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی باشور.

پلەکانی گەرما بۆ سبەی شەممە وەک خۆی دەمێنێتەوە بەپێی پێشبینییەکان و تۆز و خۆڵیش بەردەوامی دەبێت لە سەرجەم شارەکان بەتایبەت رۆژئاوای کەرکوک.

ئەمڕۆ هەینی 28.6.2024
خێراى با / مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/س .
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلەى سیلیزی .
مەوداى بینین / ( 8 – 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 43
سلێمانى: 41
دهۆک : 39
زاخۆ : 40
هەڵەبجە : 41
کەرکوک: 45
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران: 27
گەرمیان : 47