سێ هەزار و 600 قوتوو

تەندروستی هەولێر دەستیگرت بەسەر 300 سێت خواردنەوەی وزەبەخشدا

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی 300 سێت خواردنەوەی وزەبەخشی راگەیاند و دواتر لە شوێنی تایبەت لەنێویبرندن.

ئەمڕۆ هەینی 28.6.2024، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی دوای بەدواداچوون و گەڕانی تیمەکان، دەستیان بەسەر 300 سێت لە خواردنەوەی وزەبەخشدا گرت کە رێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی تەندروستیان نەبوو.

وزەبەخشەکان لەجۆری “Monster Energy” بوون و هەر سێتێک 12 قوتووی تێدایە کە دەکاتە سێ هەزار و 600 قوتوو.

“تیمەکانی چاودێری تەندروستی لەبەردەوامیدان بۆ گەڕان و بەدواداچوون لە هەموو ئەو شوێنانەی کە پابەندی رێنمایی تەندروستی نین و دوای دەست بەسەر داگرتنیان رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر”، تەندروستی هەولێر وا دەڵێت.

وەزارەتی تەندروستی لەبازاڕی هەرێمی کوردستان 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشیان تۆمارکردووە کە هیچ رێگەپێدانێکیان نەبووە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی دەستیان بەسەردادەگیرێت و لەناودەبرێن.

وەزارەتی تەندروستی 31 جۆر خواردنەوەی وزە بەخش قەدە‌غە ...

وەزارەتی تەندروستی 31 جۆر خواردنەوەی وزە بەخش قەدە‌غە دەکات