تەمەنى 75 ساڵە

 ژنێک لەسەربانى ماڵەکەیان کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەست دا

964+

محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ

بەهۆى کەوتنەخوارەوە لەسەربانى ماڵەکەیانەوە، ژنێکى تەمەن 75 ساڵى دانیشتووى قەڵادزێ گیانى لەدەست دا.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە  تەرمى ژنەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى قەڵادزێ

رابەر حەسەن، وتە بێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت،”هاوڵاتییەکی رەگەزی مێ لە گەڕەکی شەهیدان لە قەڵادزێ، لەسەر بانی ماڵەکەیان کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە”.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکانى پۆلیس، ژنەکە دوێنێ دیارنەماوە، بەڵام ئەمڕۆ لە کۆڵانى پشتى ماڵەکەیان تەرمەکەى دۆزراوەتەوە، هەرچەندە کەسوکارەکەى بەدوایدا گەڕاون بەڵام نەیانزانیوە کە کەوتووەتە خوارەوە.

کەسوکارەکەى بۆ 964 باسیان لەوە کردووە کە ژنەکە نەخۆشى دەرونى هەبووە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، نازانن رووداوەکە چۆن بووە و چۆن کەوتووتە خوارەوە.

پۆلیس تائێستا نەگەیشتووەتە بڕیارى کۆتایى، بەڵام پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوتەوە.

ئێستا تەرمى ژنەکە لە پزیشکى دادى رانیەیە و بڕیارە دواى توێکارى رادەستى کەسوکارى بکرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو كه‌س له‌سه‌ر کەوتنەخوارەوەی كچێك له‌ باڵه‌خانه...

دوو كه‌س له‌سه‌ر کەوتنەخوارەوەی كچێك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون