سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی وان و پارێزگاری هەولێر، فۆتۆ: راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
شاندی وان لە هەولێرن
هەولێر و وان پەرە بە بازرگانی و گەشتوگوزار دەدەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی شاری وانی باكووری كوردستان لە هەولێر لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر كۆبوونەوە و ئامادەیی ئەوە پێشاندرا هەردوولا بەیەكەوە كار بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان بدەن.
كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە كرا و بە پێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، شاندەكەی وان لە كۆمەڵێك پیاوی كار و بازرگان پێكهاتبوون و داوا كراوە پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكانی نێوان هەردوولا بدرێت.
“پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ پارێزگای وان له‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان نیشان دا، دووپاتیشیكرده‌وه هه‌وڵه‌كان له پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیی نێوان هه‌ردوو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر و وان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه”، راگەیاندراوە واهاتووە.
هه‌روه‌ها ئاماژە بەوە كراوە، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگای وان، پارێزگاری هه‌ولێری داوه‌تی پیشانگه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی شاره‌كه‌ی كرد، كه بڕیاره له مانگی ئه‌یلولی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.