پێشتر بە عەشایەرى رێککەوتبوون

 شەڕەتەقەى نێوان دوو بنەماڵە بریندارى لێکەوتەوە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، لەنێوان دوو بنەماڵەى ناحیەی زینانەی قەزای کفری، شەڕەتەقە روویداوە و کەسێک بریندار بووە.

وەھاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە بە 964ـى وت،”ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕەکە لە نێوان دوو بنەماڵە روویداوە، کەسێک بریندارە ئەوەشی تەقەى کردووە رایکردووە”.

“ساڵى پار کێشەکە لە سووتانی زەوی و زارەوە دەستیپێکرد، بەڵام ئێستا بووە بە کێشەیەکی بنەماڵەیى و خێزانى”، وەھاب ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگێک پێش ئێستا بەشێوەی عەشایەری هەردوو خێزانەکە رێککەوتن، بەڵام ئەمڕۆ دیسان شەڕیان کردۆتەوە.

پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە و لە ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەوکەسەی تەقەی کردوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شەڕەتەقەیە و دوو کەس کوژران

شەڕەتەقەیە و دوو کەس کوژران