زۆربەی کارەکانی تەواو بووە
هێشتا دیار نییە کەی بانکی سیدەکان دەکرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
قایمقامی سیدهكان رایگەیاند بانكێكی مۆدێرن بە گوژمەی ملیارێك و 400 ملیۆن دینار لە قەزاكەیان دروست دەكرێت و زۆرینەی كارەكانیشی تەواو بووە.
ئیحسان چەلەبی بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە، 95% ی كارهكانی بانكەكە تهواو بووه، كە كردنەوەی بانكەكە هاوكار دهبێت له چهسپاندنی سیستمی بانكی له ناوچهكه و كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی دهڤهرهكه دهكات.
964 پەیوەندی بە قایمقامی سیدەكانەوە كرد بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە بارەی بانكەكە و وادەی كردنەوەی، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو.
سیدەكان لە كۆتاییەكانی 2022 بە فەرمی بووە قەزا، كە سەر بە ئیدارەی سۆرانە و دانیشتووانەكەی زیاتری 20 هەزار كەسە.