داوای راگرتنی دەکرێت

سورییەکان لە هەولێر و بەغدا دەست بەسەر دەکرێن  

964+

پەروەر خۆشناو

” هیومەن رایتس وۆچ” داوای راگرتنی هەڵمەتی دەستبەسەرکردن و ناردنەوەی زۆرەمڵێی سووریەکان  لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

لە دواین بەدواداچوونی دامەزراوەی “هیمان رایتس وۆچ – Human Rights Watch ” باس لەدەستبەسەکردن و بەزۆر ناردنەوەی ئەو سوریانە دەکات کە لە کوردستان و عێراق نیشتەجێن.

سارا سەنبار لێکۆڵەری ئەو دامەزراوەیە لە رێککەوتی ” 19 بۆ  26″ـی مانگی چواری ئەمساڵ لەگەڵ حەوت هاوڵاتی سوری بە تەلەفۆن گفتوگۆی کردووە  کەوا چواریان لە لایەن ئاسایشـەوە دەستبەسەر کراوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و چاوەڕێی ناردنەوەیان بوون بۆ سوریا بەبێ رەزامەندی خۆیان.

لە بەدواداچوونەکەی ئەو دامەزراوەیە، ئەو کەسانە خاوەن مۆڵەتی مانەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقـیان هەبووە و ناویان لە کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان – UNHCR تۆمارکراوە.

مانگی چواری 2024 حکومەتی هەرێمی کوردستان پێدان و نوێکردنەوەی مافی مانەوەی “ئیقامە”ـی بۆ هاووڵاتیانی سوری راگرتووە.

هەر بەگوێرەی ئەم دامەزراوەیە، 280 هەزار هاوڵاتی سووری لە عێراق نیشتەجێن و زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستانن.

لێکۆڵەری ئەو دامەزراوەیە بۆ ئەم بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی ناوەخۆی عێراق کردووە و بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە.

نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کرێکاری بیانی لە عێراق کار دەکەن

نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کرێکاری بیانی لە عێراق کار دەکەن