لە کەرکوک

بەهۆی ئەوەی سەمون بەقەرز نافرۆشێت تەقە لە سەمونخانەیەک کرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی پێنەدانی سەمون بەقەرز هێرش دەکەنە سەر سەمونخانەیەک لە کەرکوک و بەچەکی کڵاشینکۆف و بەشێکی دوکانەکەشیان سووتاندووە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە27.6.2024 ماتۆڕسوارێک داوای سەمون دەکات لە سەمونخانەیەک بە قەرز بۆ ئەوەی بیفرۆشێت داوای ئەوە خاوەنەکەی رەتی دەکاتەوە تەقەیان لێ دەکەن و پێشی سەمونخانەکەش دەسوتێنن و خاوەن دوکانەکە و بریکارەکەی بریندار دەکرێن.

فلاح حەسەن کرێکاری سەمونخانەی ئەبو زەکەریا لە گەڕەکی عەسکەری بە 964ـی وت، “پێشتر سەمونمان دەدا بەقەرز بە خاوەن ماتۆڕەکان بۆ ئەوەی لە ناو کۆڵانەکاندا بیفرۆشن بەڵام ماوەی چەند مانگێکە رامانگرتووە، کاتژمێر 4:00ـی بەیانی کەسێک هات ویستی سەمونی پێ بدەین بەقەرز بەڵام رازی نەبوین، جارێکی دیکە لەگەڵ سێ کەسی دیکە گەڕایەوە و بەچەک زیاتر لە 20 فیشکەیان تەقان بە نێو دوکانەکەدا و ئاگریان لە پێشی دوکانەکە بەرداو سوتاندیان، بەکوتەک لە من و خاوەنی سەمونخانەکەیان داو و هەڵهاتن و ئێستا سکاڵامان تۆمار کردووە”.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی دۆمیز بە 964ـی وت، ئەو کەسانە ئەوکارەیان کردووە پێشتر داواکرابوون لە دادگا و دەستگیرنەکراون، بەیانی ئەمڕۆ ئەو کارەیان کردووە وهەڵاتون لە ئێستادا ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بەکاریان هێناوە هەروەها و ناونیشانیان وەرگیراوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە چاودێری کردووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی