لە ناحیەی زەڕایەن

تۆڕی ئاوی گوندی کانی کەوەی چبووخ کەوتەکار

964+

پێشەوا محەمەد

پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی کانی کەوەی چبووخ لە ناحیەی زەڕایەن کەوتەکار و لەمەودوا 70 ماڵی گوندەکە ئاویان بۆ چووەتە ناو ماڵەکانیانەوە.

چەند ساڵێک بوو گوندەکە بیرێکی ئیرتیوازییان بە 60 ملیۆن دینار بۆ لێدرابوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی پڕۆژەی تۆڕی دابەشکردنی ئاوەوە سوودی لێ وەرنەگیرابوو.

بە وتەی ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن، کە قسەی بۆ 964 کردووە، پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوەکە دوێنێ رادەستکراوە و ئیش بە بیرەکە کراوە و تاقیکراوەتەوە و کێشەی نەماوە.

وتیشی، “پڕۆژەکە 77 ملیۆن دیناری تێچووە و لەسەر بوودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابین کراوە”.

تۆڕی دابەشکردنی ئاوەکە بە سەرجەم کۆڵانەکانی گوندەکە و بە درێژایی پێنج هەزار مەتر راکێشراوە.

“چەندان گوندی ترمان هەیە بیریان هەیە و تۆڕی دابەشکردنی ئاویان نییە، هەروەها چەندان گوندی ترمان هەیە کێشەی بێئاوییان هەیە و سەرجەمیان پێویستیان بە پڕۆژەیە”، ئاوارە حەمەشەریف وای وت.

لە زەڕایەن دوو کۆڵان کۆنکرێت کران

لە زەڕایەن دوو کۆڵان کۆنکرێت کران