سەنتەری شیاندنەوەی دیکە دەکرێتەوە

لە ماوەی پێنج مانگدا 132 کەس رزگارکراون لە مادەی هۆشبەر

964+

دیلان محەمەد جەزا

هەوڵەکان بۆ کردنەوەی سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبوانی مادەی هۆشبەر بەردەوامیان هەیە، هەریەکە لە سلێمانی و هەولێر بینایان بۆ دابینکراوە و لە دهۆکیش لەناو چاکسازیدا کراوەتەوە.

ئیحسان عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاکسازیەکانی هەرێم بە 964ـی وت، لە ناو چاکسازیەکاندا ئالودەبوان و بازرگان و بەکارهێنەری مادەکانی دیکەیان پۆلێن کردووە و جیایان کردوونەتەوە.

باسی لەوەکرد، لەناو چاکسازیەکاندا سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبوانی مادەی هۆشبەریان کردووەتەوە، کە لە دەرەوە ئەو سەنتەرانە بوونی نییە، لە ماوەی پێنج مانگدا 132 کەس لە سەنتەرەکانی شیاندنەوەی ئالودەبوان لە هەرێم چاکبونەتەوە.

ئەوەی خستەڕوو، لە شەقڵاوە بینایەکیان لە مانگی سوری ئیماراتی وەرگرتووە و ئەمڕۆ بڕیاری نۆژەنکردنەوەی بۆ دەرچووە، لە سلێمانیش بنکەی تەندروستی شەهید سەڵاح دابینکراوە و لە دهۆکیش لەناو چاکسازی سەنتەرەکە کراوەتەوە.

لە رێگای سەرۆکایەتی هەرێمەوە لە هەوڵدان ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک شێرپەنجە و جەڵتەی مێشک و شەلەل دەماخیان هەیە، بە لێبوردنی گشتی ئازادیان بکەن، ئیحسان عەبدولرەحمان وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بەردەوامە

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بەردەوامە