خانەقین

بەهۆی شەڕی نێوان مامێک و دوو برازاوە مامەکە گیانی لەدەستداوە

+964

ڕاژان باجەڵان – خانەقین

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تۆڵەفڕوشی خانەقین شەڕە چەقۆ لە نێوان چەند کەسێک روویداوە و کە ئەندامی خێزانێکن و کەسێکیان کوژراوە و دووکەسی دیکەش بریندارن.

دکتۆر شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی وت، سێ کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی خانەقین کە دوو برا و مامێکن پاش روودانی شەڕێک لە نێوانیان شوێنی چەقۆ لەسەر جەستەیان دیاربووە ، مامیان بە ناوی (ع.ر.ف) کە تەمەنی 48 ساڵە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی وت، شەڕەکە لە بەردەم ماڵی ئەوان روویداوە و دوو گەنجەکە بە ماتۆڕێک هاتوون و هەرسێکیان بە چەقۆ و بۆری لە یەکیان داوە تا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و بەقسەی شایەتحاڵەکە زیاد لە 10 چەقۆی بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بکوژی گەنجەکەی سەیدسادق دەستگیر کرا

بکوژی گەنجەکەی سەیدسادق دەستگیر کرا