بولبولە بلیمەتەکەی کوردان

ئایا ساواك حەسەن زیرەكی كوشت؟

+964

ئەحمەد عەبدوڵا

ئەمڕۆ 52 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار كورد حەسەن زیرەك تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا پرسیاری ئەوە لای هەندێك دەوروژێنرێت، ئایا ئەو هونەرمەندە بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد وەك باس دەكرێت، یان دەزگای هەواڵگریی ئێران (ساواك) لەو كاتدا ژەهرخواردیان كردووە.

هەرکات باسی هونەری کوردی بکرێت ناوێک هەیە کە هەرگیز لێی جیاناکرێتەوە، ئەو ناوەش حەسەن زیرەکە، هونەرمەندێکی دەنگخۆش، داهێنەر، کوردپەروەر و خاوەن سەدان ئاواز و گۆرانی و بەرهەمی ناوازە.

زیرەک لەو رۆژەی بۆ یەکەم جار لە رادیۆی كوردیی بەغدا بە گۆرانی  ئەسمەر یارم جوانە دەنگی هەڵینا و تادەگاتە دوا گۆرانی و هاواری، کە “وا من نەخۆشم دەردم گرانە” یە و پێش کۆچی دوایی و بە نەخۆشی و لە سەر نوێنی مەرگ و لەبەردەم تەسجیلێکی ئاسایی دا تۆماری کردووە، تا ئێستاش کە 52 ساڵ بەسەر كۆچی دواییدا تێدەپەڕێ، تا ئێستا هیچ هونەرمەندێک لە ئاستی بەرزی داهێنان و لە زۆری و هەمەجۆری كارەكانی و لە لوتکەی داهێنانەکانی زیرەک نزیک نەبووەتەوە، ئەوە نزیکەی حەفتا ساڵە زیرەک ریزی پێشەوەی داهێنانی گۆرانی بە كەس نەداوە.

بەدەم گۆرانی حەسەن زیرەکەوە ئامادەیە 20 کاتژمێر کار بکا...

بەدەم گۆرانی حەسەن زیرەکەوە ئامادەیە 20 کاتژمێر کار بکات