کوژاندنەوەى گشتى روویداوە

دوو هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانى کارەبا کەمى کردووە

964+
وریا فەتاح

لەسەر کوژانەوەى گشتى کارەبا، وەزارەتى کارەبا روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت:”2000 مێگاوات بەرهەمهێنانى کارەبا کەمى کردووە”.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 26.6.2024، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کاتژمێر 9:00ـى بەیانی، دانا غاز هەناردەکردنی غازی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە راوەستاند.

دەشڵێت: بەهۆى کێشەکەوە 2000مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە.

“هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە رێگەی سەنتەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەو ئاسایبوونەوەی دۆخی کارەبا”، وەزارەتى کارەبا لە روونکردنەوەکەیدا وادەڵێت.

هەر بەهۆى ئەو کێشەیەوە، ئێستا لە بەشێکى زۆرى هۆڵەکانى تاقیکردنەوەى پۆلى 12ـى ئامادەیى کارەبا نییە، ئەوەش گرفتى بۆ قوتابیان دروستکردووە.

964 چەند جارێک پەیوەندى بە وتەبێژى وەزارەتى کارەباوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکە نەدرایەوە.

داناغاز 160 ملیۆن دۆلار قازانجی بۆ ساڵی 2023 راگەیاند

داناغاز 160 ملیۆن دۆلار قازانجی بۆ ساڵی 2023 راگەیاند