"رۆڵیان لە کەرتی بیناسازیدا هەبووە"

ژووری بازرگانیی سلێمانی: پشتگیریی کارگەکانی بلۆک دەکەین

964+

پێشەوا محەمەد

ژووری بازرگانیی سلێمانی دەنگۆی داخستنی کارگەکانی بلۆک رەتدەکاتەوە و لە راگەیەندراوێکدا پشتگیریی خۆیان بۆ رادەگەیەنێت.

دوێنێ دووشەممە 24.6.2024 لە زاری ئارام بابان، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی داوا کرابوو کارگەکانی بلۆک دابخرێن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە بلۆک هیچ وزەیەک لە کاتی گەرمادا ناگەڕێنێتەوە، بەڵام خشت یان مادەی تری رووپۆشکراو 50%ـی وزە دەگەڕێنێتەوە.

ژووری بازرگانیی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە لە روونکردنەوەیەکدا لەوبارەیەوە دەڵێت، “بەناوی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانییەوە دلنیای تەواو دەدەینە خاوەن كارگەكانی پارێزگای سلێمانی، كە ژوورەكەمان پشتگیریی تەواوتان دەكات بۆ بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی كارگەكانتان بێ جیاوازی، ژوورەکەمان بوونی هەموو جۆرە کارگەیەک بە پێویست دەزانێت کە دەبێتە هۆی بووژاندنەوە و پێشخستنی کەرتی وەبەرهێنان و بوونیاتنانی ژێرخانی ئابووری”.

ئاماژە بەوەش کراوە، کارگەکانی دروستکردنی بلۆک رۆڵیان هەبووە لە بەرهەمهێنان و دابینکردنی پێداویستیی بیناسازی، بەکارهێنان یان بەکارنەهێنانی دەکەوێتە سەر خواستی هاوڵاتیان لە کاتی دروستکردنی کارە بیناسازییەکانیان.

لە سلێمانی داوای دروستکردنی دوو ناوچەی پیشەسازی دەکرێ...

لە سلێمانی داوای دروستکردنی دوو ناوچەی پیشەسازی دەکرێت