هۆكار چییە؟
ژنێك و دوو منداڵ هەفتەیەكە لە باخی گشتیی سلێمانی دەمێننەوە
964+
دیلان محەمەد
ژنێكی گەنج لەگەڵ دوو منداڵی، ماوەی هەفتەیەكە لە باخی گشتیی سلێمانی دەمێننەوە و كەس لێیان ناپرسێتەوە.
پەیامنێری 964 سەردانی ئەو ژنە و منداڵەكانی كرد و لە بارەی بارودۆخیانەوە زانیاریی لە ژنەكە وەرگرت.
ئەو ئاماژەی بەوە دا، پیاوەكەی لە ژیاندا نەماوە و بەهۆی نەدانی كرێی خانووەوە، خاوەن خانووەكەیان دەریكردوون.
باسی ئەوەش دەكات، كەسوكاری پیاوەكەی بەهۆی منداڵێكییەوە كە نەخۆشە، خۆیان لێ نەكردوون بە خاوەن و ماڵی باوكی خۆیشی بە هەمان شێوە ناتوانن لەخۆیان بگرن.
ژنەكە بە قسەی خۆی دەڵێت نەخۆشە، باسی ئەوەش دەكات پاسەوانانی باخەكە و لەفەفرۆشەكانی بەردەم باخە یارمەتیانداون و خواردن و ئاسایشیان بۆ دابین كردوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا