ئەندرۆ بیزڵی کونسوڵی نوێی بەریتانیا

“پێشوازییەکە وەک کەشوهەواکە گەرم بوو”

+964
پەروەر خۆشناو

ئەمڕۆ دووشەمە 24.6.2024 کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر لە ڤیدیۆیەکدا باس لە فەرهەنگ و سرووشتی کوردستان و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان كرد و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی.

ئەندرۆ بیزڵی وەك “کونسوڵی نوێی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان” دەستبەکاربوو.

پێگە فەرمییەکانی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی کونسوڵی نوێیان بڵاوکردەوە و دەڵێت “ئەزموونم لەگەڵ خەڵک، فەرهەنگ، خواردن و سرووشتی ناوچەکە هانیدام بگەڕێمەوە هەرێمەکە و لێرە بژیم و زیاتر لە بارەی هەرێمەوە بزانم”

دەشڵێت “هیوادارم کاتم هەبێت و بتوانم ناوچەکان ببینم و شاخەوانی بکەم، زۆر خۆشحاڵم کە لێرەم، لە کوێ دەست پێبکەم؟”
كونسوڵی نوێی بەریتانیا لە كوردستان هەروەها لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەنووسێت ” زۆر نایابە، کە گەیشتمە هەولێر تا ئێستا پێشوازییەکە وەک کەشوهەواکە گەرم بوو”.