پێشوازییان لێکرا

یەکەم کاروانی حاجییان بە فڕۆکە گەیشتنەوە هەولێر

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 24.6.2024 لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم کە بە فڕۆکە گەشتی سعودییان کردبوو گەیشتنەوە هەولێر .

کەس و کاری بەشێک لە حاجیەکان لە گۆڕەپانی بەردەم پارکی شاندەر لە هەولێر پێشوازییان لە حاجیان کرد بە پێدانی گوڵ و شیرینی بەخێرهاتنەوەییان کردن .

نەرمین شێخ رەشید یەکێک لەو حاجیانە بۆ 964 وتی، لە مەکە دوعام بۆ قوتابیانی پۆلی 12 و کچان و کوڕان کردووە، هیواخوازە ئەو گەشتە بە نسیب هەمووان بێت .

بۆ ئەمساڵ چوار هەزار و 685 هاوڵاتی پشکی هەرێمی کوردستان بوو بۆ بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج و سەردانی سعودیەیانکرد.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

یەکەم کاروانى حاجیان گەیشتنەوە هەولێر

یەکەم کاروانى حاجیان گەیشتنەوە هەولێر