ناو شار تۆزوخۆڵ

لە ناوچە شاخاوییەکان بارانە

964+
میدیا گۆران

سەرەڕاى پلەى گەرماى بەرز، کەشوهەوای ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێم تۆزوخۆڵە و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بارانە.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، بەراورد بە رۆژەکانى پێشتر، ئەمڕۆ دووشەممە پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە لەگەڵ هەبوونى تۆزێکى سووک و پەڵە هەور لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.

لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ سێشەممە، پلەکانى گەرما هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبن و تاوە باران و بروسکەش لە ناوچە سنورییەکانى باکور و خۆرهەڵاتى هەرێم بوونى دەبێت.

پلەی گەرمای پێشبینیکراوە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 24.6.2024

هەولێر: 41
سلێمانی: 39
دهۆک: 39
کەرکوک: 43
هەڵەبجە: 41
زاخۆ: 41
سۆران: 38
حاجی ئۆمەران: 27
گەرمیان: 43

کەشناسى: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسى: بارانبارین بەردەوام دەبێت