بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە نارنجۆک رووبەڕووی هێزە ئەمنیەکان بووەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە نارنجۆک رووبەڕووی هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 24.6.2024 لە گەڕەکی رێگای بەغدا هێزە ئەمنیەکان رووبەڕووی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بوونەتەوە بازرگانەکە بە نارنجۆکی بە رووی هێزە ئەمنیەکاندا تاقاندووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، هێزەکانی پۆلیسی مادەی هۆشبەر چەند رۆژێکە چاودێری ئەو بازرگانە دەکەن، ئەم بەرەبەیانە ویستوویانە دەستگیری بکەن بەڵام بازرگانەکە بە نارنجۆکی دەنگی رووبەڕوویان بووتەوە.

وتیشی، بەهۆی تەقینی نارنجۆکەکەوە تەنیا زیانی مادی بەر دوکانێک کەوتووە، توانیویانە بازرگانەکە دەستگیر بکەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بەشیوەیەکی مەترسیدار مادەی هۆشبەر بڵاوبووتەوە لە کەرکوک و شارەکەش بووە بە رێڕەوێک بۆ گواستنەوەی لە نێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاسایش دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری لە دهۆک قۆڵبەست کرد

ئاسایش دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری لە دهۆک قۆڵبەست کرد