"لەوێ کەسیان لەبیر نەبووە"

یەکەم کاروانى حاجیان گەیشتنەوە هەولێر

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم کاروانى حاجیانى هەولێر لە رێگەى وشکانییەوە گەیشتنەوە، کەسوکاریان بە شیرینى و حاجیانیش بە دڵخۆشى، گوزارشت لەو دۆخەى خۆیان دەکەن.

دایە حاجییەک بە پێکەنینەوە هەستى دڵخۆشى خۆى دەردەبڕێت و دەڵێت،”لەوێ لەبەر بەجێگەیاندنى مەراسیمەکە کەسمان لەبیر نەبووە”.

دوێنێ، یەکەم کاروانى حاجیانى پارێزگاى سلێمانى گەیشتنەوە، بەڵام ئەوەى هەیە تائێستا 26 حاجى هەرێم کە 25 حاجیان بە ڤیزاى ساڵى گەشتى سعودیەیان کردووە ناگەڕێنەوە، چونکە لەوێ گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چوار حاجى لە بریندارانى رووداوەکە گیانیان لەدەست دا

چوار حاجى لە بریندارانى رووداوەکە گیانیان لەدەست دا