"زۆرینەی دوکاندارەکان هاوکار بوون"

قایمقامیەتی سلێمانی: بازاڕی سلێمانی سەلامەتە

964+

پێشەوا محەمەد

قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، ناوبازاڕی سلێمانی سەلامەتە و بەشێکی زۆری دوکاندارەکان رێنماییەکانی بەرگریی شارستانییان جێبەجێ کردووە.

لیژنەکانی قایمقامیەت چەند هەفتەیەک بەرلەئێستا هەڵمەتیان بۆ ناوبازاڕ راگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی لە لایەن دوکاندارەکان و قەدەغەکردنی پەردە لە کاتی داخستنی دوکانەکانیاندا.

قایمقامیەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 23.6.2024 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەشی زۆری خاوەن دوکان و بازاڕەکان مەرجەکانیان جێبەجێ کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرنجی تەواویان لەسەر سەلامەتیی بازاڕ و شوێنە گشتییەکانە.

“هێڵەکانی کارەبا لە بازاڕەکاندا رێکخراونەتەوە و داپۆشینی شمەک و پۆشاک بە پەردە لە شەواندا رێگەی پێنادرێت و هەموو ئەو شمەکانەی لە رۆژدا دەهێنرێنە دەرەوە لە شەواندا دەبێت ببرێنە ناو دوکانەکانەوە و دابخرێن”، لە راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانیدا وا هاتووە.

باس لەوەش کراوە، هەر دوکاندارێک پابەندی جێبەجێکردنی رێنماییەکان نەبووبێت سزا دەدرێت.

قایمقامیەتی سلێمانی: فرۆشتنی هەنگوینی ساختە قەدەغەیە

قایمقامیەتی سلێمانی: فرۆشتنی هەنگوینی ساختە قەدەغەیە