گواستوویانەتەوە و سەرقاڵن

هەفتەیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی دهۆک مەکەن

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ماوەی هەفتەیەک بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی دهۆک دادەخرێت، بەهۆی گواستنەوەی بۆ باڵەخانەیەکی نوێ، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی کاروباری شارستانی دهۆکیش دەڵێت،لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە ئەنجامدانی مامەڵەی هاوڵاتیان دەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی دهۆک ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە، کە یەکشەممەی داهاتوو مامەڵەیان هەیە دەتوانن سەردانی بینای رەگەزنامەی نوێ بکەن لە گەڕەکی “ئێتیتی نوێ”.

عەقید عەبدوڵا محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی کاروباری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، هۆکاری گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەهۆی بچوکی باڵەخانەکە و قەرەباڵغی هاوڵاتیان بوو، بەڕێوەبەرایەتیەکەیان گواستەوەتەوە بۆ باڵەخانەیەکی نوێ لە گەڕەکی ئێتیتی نوێ .

وتیشی، سبەی بەڕێوەبەرایەتیەکە  بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت، و یەکشەممەی داهاتوو لە رێکەوتی2024.6.31 هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن لە باڵەخانەی نوێ  بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانیان.

باسی لەوەشکرد، بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو بەپەلە کە پێویستی بە رێکارەکانی رەگەزنامە هەبێت، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە “بەشی کارتی نیشتمانی” لە رێگەی ئەم ژمارە مۆبایلەوە ( 07518087583).

964دەزانێت، سەرجەم فەرمانگەکانی رەگەزنامەی کاروباری شارستانی لە قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کراوە دەبن و بەردەوام دەبن لە کارکردن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پاسپۆرتی سلێمانی: لە سبەینێوە کارکردن بە پێناس و رەگەز...

پاسپۆرتی سلێمانی: لە سبەینێوە کارکردن بە پێناس و رەگەزنامە رادەگرین