لە سلێمانی

هەر رۆژێکی جەژن زیاتر لە هەزار و 500 هاوڵاتی چوونەتە نەخۆشخانەی شار

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، شەش هەزار و 475 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە لە سلێمانی و تەندروستیی شارەکەش دەڵێت، 825 نەشتەرگەری لە بەشی فریاکەوتن ئەنجام دراوە.

ئەمڕۆ شەممە 22.6.2024 تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەو ژمارەیە هەزار و 683 نەخۆش داخڵ كراون و 825 نەشتەرگەری لە بەشی فریاكەوتن ئەنجام دراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، 83 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 145 برینداری جۆراوجۆر و هەزار و 199 شكاوی چارەسەر كراون و 223 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە.

ئاماری تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی تێدا هاتووە، لە رۆژانی جەژندا هەزار و469 هێڵكاریی دڵ كراوە، هەروەها  دوو هەزار و 480 تیشك و 932 سۆنەر گیراون.

“تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە رۆژانی جەژندا 395 دەرچوونیان لە رێگەی 20 تیمەوە هەبووە”، تەندروستیی سلێمانی وادەڵێت.

نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی: لە جەژندا 96 منداڵ لەدای...

نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی: لە جەژندا 96 منداڵ لەدایکبوون